بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی ڕای ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە قسەکانی ئەم دواییەی ئەحمەد ئەبولغەیز ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەب سەبارەت بە سەرکەوتنی بەشار ئەسەد لە شەڕی ئەو وڵاتە نووسی: بەرپرسانی سووریا لە درێژایی ماوەی قەیرانەکەی ئەو وڵاتە و پیلامنی جیهانی لە دژی سیستەمی دەسەڵاتەکەی، و سەرەڕای گەمارۆکانی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژاوای کە لە ساڵی 2011 دەستی پێکردووە لە پاڵبانگهێست کردنی باڵوێزی وڵاتانی جیاواز لە دیمەشقەوە، جەختاین هەبوو کە دوای سەرکەوتنی ئەرتەشی سووریا لەسەر هەموو پیلانەکان و کۆنترۆڵی دۆکەکە، هەموویان دەگەڕێنەوە بۆ پتەختی سووریا. ئەمە لە حاڵێکدا کە دوژمنان سیستەمی دەسەڵاتی سووریا، ئەو قسانەیان بە دوور لە ڕاستی دەدیت؛ قسەیەک کە خۆیان ئەمڕۆ دانی پێدا دەنێن.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا هاتووە: ئێم ەئەمڕۆکە ویستی وڵاتانی عەرەبی بۆ دەستپێکردنەوەی پێوەندی لەگەڵ سووریا دەبینین. دیدار بەشار ئەسەد لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئیمارات و عەرەبستان و سەفەر بۆ عومان و ئیمارات و بە زووی لەگەڵ ڕیاز لە پاڵ قسەکانی ئەم دواییەی ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەب هەموویان تەواوکەری سیناریۆی شکستی کەسانێکە کە دڵیان بە بەزینی دەسەڵاتی سووریا خۆش کردبوو.
دان پێدانانی ئەبولغەیز بە سەرکەوتنی بەشار ئەسەد لە دۆخی ئێستادا، دانپێدانانێکی سەرەنج ڕاکێش دێتە ئەژمار. لە حاڵێکدا کە هەندێک وڵات وەکوو قەتەر، کوێت، مەراکیس و یەمەن هێشتا ویستی خۆیان بۆ پێوەندی لەگەڵ سووریا نیشان نەداوە بەڵام عەرەبستان بە نوێنەرایەتی لە وڵاتانی عەرەبی لە پاڵ ئیمارات، ئەلجەزایر، توونس، میسر، لوبنان، ئوردن و عێڕاق دەبێتە لەمپەرێک بۆ هەوڵی وڵاتانی دیکە بۆ گۆشەگیر کردنی سووریا. لە ڕەوتی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوی فارس لە جەددە سەبارەت بە گەڕانەوەی سووریا باس کرا.
لە ڕاپۆرتێکدا نووسراوە: هەندێک وڵاتانی عەرەبی پاڵپشتی دارایی و مەعنەویان لە دژبەرانی سووریا کردووە تا بە چوونیان بۆ دیمەشق دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ببەزێنن بەڵام دوای تێپەڕینی نزیک بە حەوت ساڵ ئەو هەوڵانە شکستی هێناوە. لەم نێوانەدا قسەکانی ئەبولغەیز سەبارەت بە ئەوەی کە ئەگەر لە کاتێکدا کە بڕیاری هەڵەداوانی هەڵپەساردنی ئەندامێتی سووریا لە کۆمکاری عەرەب دەگیردرا لەو کۆمکارە هەبووایە، سەرەنج ڕاکێشە چونکوو ئەگەر ئەبولغەیز لە ئەو کاتە دژی هەڵپەساردنی ئەندامێتی سووریا بووە و دەیتوانی ڕێگری لێبکات، بۆچی ئێستا کورسی سووریا ناگەڕێنێتەوە. ئایا کۆمکاری عەرەب شوێنێک بۆ هەموو وڵاتانی عەرەبی بە بێ هیچ بەک گرەوندێکی سیاسی دێتە ئەژمار؟
ئاڵبەت لێدوانەکانی ئەبولغەیز دوای ئەوە دێتە ئاراوە کە وڵاتانی عەرەبی گڵۆپی کەسکیان بە ئەو نیشان داوە تا دەسەڵاتی بەشار ئەسەد وەکوو سەرکەوتووی شەڕ لە سووریا بناسێنیت.
Your Comment